رزگاری کورد

Thursday, March 24, 2005

پیویستی یه ک گرتوویی حیزبه کوردیه کانی ئوپوزسیون

به‌ چاوخشاندنیک به‌ ‌ئه‌زموونی سیاسی ئه ‌حزاب و ریکخراوه‌ کوردییه‌ کان له‌ 25‌ سالی رابردوو دا بومان ده ‌رده‌ که‌وی که‌ ئیمه‌ تا چ راده‌ یه ‌ک له‌ زوربه‌ی بواره‌ کانی چالاکی و خه‌بات دا له‌ پاشه‌ کشه‌ دابووین.ئه گه ر چی پیلانه کانی جمهوری ئیسلامی هوییکی زوری ئه م شکه ستانه بوون به لام ئیستا کاتی پیدا چوونه وهی گوناهه کانی خومانه. ئیمه‌ ته ‌نانه ‌ت نه‌ مانتوانیوه‌ به‌ شیوه‌ یه‌کی ئاشکرا و ره ‌سمی‌ کارنامه‌ی سیاسی چه ‌ندین ساله ‌مان لیک بده ‌ینه‌ وه‌ و تا و تویی بکه ‌ین هه ‌تاکوو بزانین ئه ‌گه‌ر سه‌ رکه ‌وتنمان به‌ ده‌ ست نه‌ هیناوه‌ و شکستمان خواردوه‌ هویه ‌کانی چی بوون. پاشان هه ‌تاکوو بتوانین له‌ ئه ‌زموونی سه‌ رنه‌ که ‌وتنه‌ که‌ مان بو ده ‌ست نیشان کردنی ریبازیکی سیاسی نوی، بو پیک هینانی کولتوریکی سیاسی کارامه‌ و کاریگه ‌ر و هه ‌روه‌ ها بو دارشتنی به ‌رنامه ‌یه ‌کی کاری تازه‌ که ‌لک وه ‌رگرین. له‌ هه ‌ل و مه ‌رجیکی ئاوا ناروون دا، له‌ فه‌ زایه ‌کی پر له‌ پرسیاری بی ولام دا ده ‌نگی داخوازی بو پیک هینانی به‌ره ‌یه‌ کی‌ یه ‌کگرتووی سیاسی و ئیتلافیکی حیزبی ده بی له‌ لایانی ریکخراوه‌ سیاسیه ‌کانی روژهه‌لاتی کوردستان به ‌رز بکریته‌ وه‌ . به‌ له‌ به ‌رچاوگرتنی ئه ‌وه‌ ی که‌ یه ‌کگرتن و نیزیک بوونه‌ ی ریکخراوه‌ کوردییه ‌کان له‌ یه‌ کتر ئاوات و ویستی هه ‌میشه ‌یی جه ‌ماوه ری کوردستانی بووه‌، و هه ‌روه‌ ها به‌ له ‌به‌ رچاوگرتنی په ‌سند کردنی مودیلی چاره‌سه ‌ری فید یرالی له‌ لایان چه ‌ندین ریکخراو و که‌سایه ‌تی روژهه‌لاتی کوردستانه ‌وه‌ که‌ بوته‌ هوی نیزیک بوونه ‌وه‌ی پوزیسیون و هه ‌لویستی هاوبه ‌شی ئه‌ م حیزبانه،‌ موناقشه‌ یان پیک هینانی به‌ره‌ یه ‌کی کوردستانی (لانی که‌م له‌‌ رواله ‌ت دا) له‌ هه ‌موو ده ‌میک زیاتر خوی به ر چاو ده خا
هیوادارین سه رکردایه تی حیزبه سیاسیه کان به ره و رووخاندنی ناکوکی و دزایه تیه کانی نیو خو هه نگاو هه لینن و به ره ییکی یه کگرتوو بو به ربه ره کانه له گه ل پیلانه کانی جمهوری ئیسلامی وه هه روه ها ئاماده بوون له به رابه ررووداوه کانی داهاتووی ئیران بو به دی هینانی ئامانجه کانی گه لی چه وساوه ی کوردی روز هه لات ساز بکه ن.

0 Comments:

Post a Comment

<< Home