رزگاری کورد

Sunday, May 08, 2005

دادگایی‌كردنی‌ دوو رۆژنامه‌وانی‌ كورد

كۆبوونه‌وه‌ی‌ دادگایی‌كردنی‌ "سه‌عید ساعدی‌"‌و "ئیجلال قه‌وامی‌" له‌ رۆژنامه‌وانان‌و چالاكانی‌ بواری‌ رامیاری‌، رۆژی‌ 10/2/1384ی‌ هه‌تاوی‌، له‌ له‌قی‌ 4ی‌ دادسه‌رای‌ "ئینقلاب"ی‌ سنه‌دا به‌ڕێوه‌چوو. له‌م كۆبوونه‌وه‌‌و دادگایی‌كردنه‌دا بازپۆرس (شێخ لوو) تاوانه‌كانی‌ ئه‌م دوو رۆژنامه‌وانه‌ی‌ به‌م جۆره‌ راگه‌یاند: سووكایه‌تی‌ به‌ رێبه‌ری‌ باڵای‌ شۆڕش‌و شته‌ پیرۆزه‌كان، دژوه‌ستانه‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ رێگه‌ی‌ پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ ته‌حریمی‌ هه‌ڵبژاردن، په‌ره‌پێدان به‌ كێشه‌ی‌ ناوخۆیی‌ قه‌ومییه‌ته‌كان، پیشاندانی‌ دیمه‌نێكی‌ ناكارامه‌ له‌ شۆڕشی‌ ئیسلامی‌، سووكایه‌تی‌ به‌ به‌رپرسانی‌ داموده‌زگاكانی‌ نیزام‌و . . . .له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌م دادگایی‌كردنه‌دا ئه‌م دوو كه‌سه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌یكه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ئه‌و قسانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ زانكۆی‌ كوردستان ده‌ربان بڕیوه‌‌و ره‌خنه‌یان له‌ عه‌قڵانییه‌تێك هه‌یه‌ كه‌ ناتوانێت ئازادی‌‌و دێموكراسی‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، ته‌واوی‌ تاوانه‌كانیان ره‌ت كرده‌وه‌‌و به‌ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ ئه‌م چه‌شنه‌ تاوانانه‌یان به‌درۆ خسته‌وه‌. بازپۆرس شێخ لوو به‌ بڕیاری‌ دانانی‌ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ چوارده‌ میلیۆن تمه‌نی‌ تاوانبارانی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ ئازاد كرد‌و وتی‌: دواتر بانگ ده‌كرێنه‌وه‌‌و دیسان له‌م باره‌وه‌ ئه‌بێ‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌. جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ئه‌م دوو كه‌سه‌ له‌ لایه‌ن به‌سیجی‌ خوێندكاری‌ زانكۆی‌ كوردستان، حه‌راسه‌تی‌ زانكۆی‌ كوردستان، ئیداره‌ی‌ گشتیی‌ ئیتلاعاتی‌ هێزی‌ ئینتیزامی‌ پارێزگای‌ كوردستان‌و. . .شكایه‌تیان لـێ‌كراوه‌‌و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وته‌كانی‌ ئه‌م دوو كه‌سه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ "ره‌خنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ریفۆرمخوازانی‌ كورد" كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وپێش له‌ زانكۆی‌ كوردستان له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو
ba naghl la sity PDK.

0 Comments:

Post a Comment

<< Home